بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 1ی (ئه‌یلول/9)ی 2023، له شه‌قامی 60 مه‌تریی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر پردی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌ڕۆی نزیك مزگه‌وتی سپی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئه‌مشه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسیشی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه .
رایگه‌یاند: "پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات، لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوە و فیتنەگەری لە ناوچەکەدا بینیمان لە ڕۆژانی 1 و 2ی مانگدا لە کەرکوک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبو ڕەوشی کەرکوک بخەنە ئەستۆی ئازادیخوازانی کەرکوک و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن.
Your Comment